ئاسایشی کوردستان دانپێدانانی گرووپی گۆڤەندی ( CTS) بڵاودەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ئاسایشی کوردستان دانپێدانانی گرووپی گۆڤەندی ( CTS) بڵاودەکاتەوە

هەواڵی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دوای دەستگیرکردنی گرووپە مەترسیدارەکەی گۆڤەندی (CTS)، ئەمشەو دانپێدانان و شێوازی ئەنجامدانی کردەوەکانی ئەندامانی ئەو گرووپە بڵاودەکاتەوە.


وێنە گەورەکە: گۆڤەند لەلایەن دادگەی هەرێمی کوردستانەوە تۆمەتبارە بە نزیکەی 150 تاوانی ئەلیکترۆنی و هاک و هەڕەشە و پارە وەرگرتن لەژێر باری هەڕەشەدا، ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە دەرەوەی وڵات دەیهێنێتەوە بۆ نێو کوردستان و لەگەڵ باندەکەی دەستگیریان دەکات.


زانیاریی بەدەستهاتوو: کاتژمێر 10:30 ئەمشەو ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ڤیدیۆی شێوازی دەستگیرکردنی، ئەنجامدانی تاوان و دانپێدانانی ئەو گرووپە بڵاودەکاتەوە.


باکگراوند:ڕۆژی سێشەممە 11- 6-2024، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا،  بە هاوکاری پۆلیسی ئینتەرپۆل گۆڤەند و پێنج کەسی دیکەی ئەندامی گرووپی”CTS” لە ناوەوە و دەروەی هەرێمی کوردستان دەستگیرکران.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ