بە هۆی تووندوتیژییە وەرزشییەکانەوە چەند کەسێک سزا دەدرێن

شەیری بکە لە:
بە هۆی تووندوتیژییە وەرزشییەکانەوە چەند کەسێک سزا دەدرێن

وێنە: میدیای ئەڵمانیا

ئاڤا نیوز


لە دوای پێکدادانەکانی یۆرۆی 2024، هاندەرێکی ئینگلاند و حەوت سڕبی سزا دەدرێن.


وێنە گەورەکە: بەر لە دەستپێکی یاریی نێوان ئینگلاند و سڕبیا، ڕۆژی یەکشەممە لە گێلسێنکیرچن لە ڕۆژئاوای ئەڵمانیا، پێکدادان و گرژیی لە نێوان لایەنگراندا درووست بوو و بە هۆیەوە 150 کەس لە شەڕەکە تێوە گلان. 


زانیاریی زیاتر: پۆلیسی ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە کە هاندەرەکانی ئینگلاند هەوڵیان داوە بچنە ناو ڕیستۆرانتێکەوە کە پڕ بووە لە هاندەری سڕبیا و بەو جۆرە شەڕەکە دەستی پێکردووە. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاندەرەکانی ئینگلاند و حەوت سربییەکە بە تاوانکار ناسێنراون و لە ئامادەبوون لە پێشبڕکێکان بێبەش کراون.


باکگراوند: ئەنجامی یارییەکە بە یەک گۆڵی بێ بەرامبەر لە بەرژەوەندیی ئینگلاند کۆتایی هات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: