ئۆکراینا: ڕووسیا دەیەوێت هێرشەکانی زیاتر بکات

شەیری بکە لە:
ئۆکراینا: ڕووسیا دەیەوێت هێرشەکانی زیاتر بکات

ئەلێکساندەر سیرسکی، سوپاسالاری ئۆکراینا- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


سوپای ئۆکراینا هۆشداری دەدات لەوەی ڕووسیا دەیەوێت بەر لە گەیشتنی یارمەتییە سەربازییەکانی وڵاتان، هێرشەکانی خۆی زیاتر بکات و ناوچەی زیاتر لە خاکی ئۆکراینا داگیر بکات.


لێدوانی فەرمی: ئەلێکساندەر سیرسکی، سوپاسالاری ئۆکراینا، ڕایگەیاند: "دوژمن باش ئاگادارە کە بە هۆی گەیشتنی قۆناغ بە قۆناغی بڕێکی زۆر لە چەک و پێداویستییە سەربازییەکان لە هاوبەشەکانمانەوە و هەروەها گەیشتنی یەکەم کاروانی فڕۆکەی ئێف16، کە بەرگریی ئاسمانیمان بەهێز دەکات، کات لە بەرژەوەندیی ئێمە دەبێت".


زانیاریی زیاتر: ڕووسیا لە بەرەکانی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا لە پێشڕەویدایە و تا ئێستا نزیکەی 20٪ـی خاکی ئۆکراینای داگیرکردووە. 


وێنە گەورەکە: ئۆکراینا کێشەی کەمیی چەک و پێداویستیی سەربازیی هەیە و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا لە هەوڵی ئەوەدان بۆی دابین بکەن. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: