منداڵانی بێسەرپەرشت لەدوای 19 ساڵی دادەمەزرێنرێن

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز


بە بڕیاری سەرۆكوەزیران بارزانی، منداڵانی بێسەرپەرشت لەدوای تەمەنی 19 ساڵییەوە دادەمەزرێن.


 لێدوانی فەرمی: زەیتۆ تۆفیق، بەڕێوەبەری چاودێری كۆمەڵایەتیی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: سەرۆكوەزیران بارزانی بڕیاریدا ئەو منداڵانەی لە خانەن دوای تەمەنی 19 ساڵی پێویستیان بە پاڵپشتی دارایی و دامەزراندن هەیە.


زانیاریی زیاتر: ئەو بڕیارە ساڵانێكی زۆر بوو چاوەڕێی بووین، خۆشبەختانە ئەو بڕیارە كاریگەری لەسەر داهاتووی خانەكان دەبێت، لە داهاتوو هەوڵدەدەین ئەو منداڵانەی لە خانەن بەشێكیان بنێرینە خێزانی جێگرەوە.


بۆچی گرنگە: دامەزراندنی ئەو منداڵانە وا دەكات ژیانێكی جێگیریان هەبێت و لەڕووی داراییەوە پشت بە خۆیان ببەستن. 


باکگراوند: لە خانەی منداڵانی بێسەرپەرشت لە هەولێر، لەژێر سیستەمێکی ڕێکخراودا سەرپەرشتی 80 منداڵ دەکرێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان