وێنەی خاوەن مارەکە لەگەڵ مارەکەی
ئاڤا نیوز
گەنجێک کە "مار" بەخێو دەکات بڵاویکردووەتەوە کە لەم چەند ڕۆژەدا مارێکی بردووە بۆ نەخۆشخانەی فێرکاریی شەهیدانی قەڵادزێ تیشک (ئەشیعە)ـی بۆ گرتووە، بەڵام ئەو نەخۆشخانەیە ڕەتی دەکاتەوە کاری لەمجۆرەیان کردبێت.
وێنە گەورەکە: لە هەرێمی کوردستان ژمارەیەک هاونیشتمانی، خشۆکەکانی وەک مار و تیمساح بەخێو دەکەن و بایەخی زۆریان پێ دەدەن، بەڵام بەهۆی کەمی نەخۆشخانەی ڤێرتێرنەری تایبەت بە چاودێری تەندروستی ئاژەڵان، ئەو کەسانە پەنا بۆ کەرتی تەندروستی تایبەت دەبەن.
لێدوانی فەرمی: د.ئازاد ئەحمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاریی شەهیدانی قەڵادزێ قسەی بۆ ئاڤا نیوز کردووە دەڵێت: لەم چەند ڕۆژە گەنجێک هاتووەتە نەخۆشخانەکەمان، "مار"ـێکی لابووە گوتوویەتی نەخۆشە و تیشکی بۆ بگرن، بەڵام کارمەندانی تەندروستی ڕەتیان کردووەتەوە کارەکەی بۆ بکەن، ناچار لە دەرەوەی نەخۆشخانە تیشکی بۆ گرتووە.
زانیاریی زیاتر: د.ئازاد ئەحمەد دەڵێت: تەنانەت ئامێرەکانی ئێمە جیاوازن لەو ئامێرانەی لە وێنەکانی ئەو گەنجە دەرکەوتوون.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
سوودانی داوای پڕچەککردنی هێزەکانی سنوور دەکات
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
شاندێكی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان درێژکرایەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی ڕەتدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
شاندێكی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان درێژکرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی سەرژمێری زیندانەکانیشی گرتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد داود ئۆغلوو؛ بۆ بەشداریکردن لە پرسێکی گرنگ گەیشتە هەولێر