گەشتوگوزاری هەولێر: لەیەکەم ڕۆژی جەژندا زیاتر لە 15 هەزار گەشتیار سەردانی هەولێریان کردووە

شەیری بکە لە:
دیمەنی سەیرانگەیەکی پارێزگای هەولێر - وێنە؛ محەممەد شوانی

دیمەنی سەیرانگەیەکی پارێزگای هەولێر - وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز 

 

بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە زیاتر لە 15 هەزار گەشتیار لە یەکەم ڕۆژی جەژندا سەردانی هەولێریان کردووە.

 

وێنە گەورەکە: ساڵانە لە جەژن و بۆنەکاندا، گەشتیاران لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە ڕوو لە شوێنە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن.

 

لێدوانی فەرمی: نەریمان فازڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی گەشتوگوزاری هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا زیاتر لە 15 هەزار گەشتیار هاتوون بۆ هەولێر، ڕێژەکە لە بەرزبوونەوەی بەردەوامدایە، ئێمە پێشبینیمان کردبوو کە ئەم جەژنە ڕێژەی گەشتیاران بەرزبێتەوە، هۆکارەکەشی ئەوەیە، کە پشووی ئەم جەژنە زۆربوو، هەروەها قوتابییانیش لە پشووی هاویندان".

 

باکگراوند: لە تەواوی ساڵی 2023ـدا، سێ ملیۆن و 326 هەزار و668 گەشتیار سەردانی هەولێریان کردبوو.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ