لەمەودوا لە فڕۆکەخانەکانی عێراق پشکنینی ئایدز بۆ گەشتیاران دەكرێت

شەیری بکە لە:
لەمەودوا لە فڕۆکەخانەکانی عێراق پشکنینی ئایدز بۆ گەشتیاران دەكرێت

فڕۆکەخانەی بەغدا- وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز


وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، ئەنجامدانی پشکنینی ئایدز بۆ گەشتیاران یه‌كێكه‌ له‌رێكاره‌كان بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە.


وێنە گەورەكە: پێشتر پشکنینی ئایدز لە عێراق تەنیا بۆ بیانییەكان ئه‌نجام ده‌درا، بەڵام له‌مه‌ودوا به‌پێی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، هاووڵاتیانی عێراقیش ده‌گرێته‌وه‌.


لێدوانی فەرمی: ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی عێراق ڕایگەیاند: بەم نزیکانە پشکنینی ئایدز بۆ گەشتیارانی عێراقی و بیانی لە فڕۆکەخانەکان ده‌كه‌ین و هەرکەسێک پابه‌ند نه‌بێت ڕووبەڕووی سزای ماددی یان زیندانی دەبێتەوە.


باكگراوند: به‌پێی داتاكانی وەزارەتی تەندروستی عێراق، تائێستا دوو هەزار و 300 حاڵەتی تووشبوون بە ئایدز تۆمار کراوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: