حکومەت و سوپای ئیسرائیل لە سەر ئاگربەست ناکۆکن

شەیری بکە لە:
حکومەت و سوپای ئیسرائیل لە سەر ئاگربەست ناکۆکن

نەتەنیاهۆ لەگەڵ چەند وەزیرێکی حکومەتەکەی لە بینای کنێست- وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕەخنەی لە بڕیاری سوپای وڵاتەکەی سەبارەت بە "وەستانی کاتیی چالاکییە سەربازییەکانی" لە باشووری کەرتی غەززە گرت.


لێدوانی فەرمی: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەی حکومەتدا ڕایگەیاند: "ئیسرائیل وڵاتێکی خاوەن سوپایە، نەک بە پێچەوانەوە کە سوپا خاوەنی وڵات بێت، بڕیارەکانی سوپا جێگەی پەسەندکردن نین، چونکە ئامانجەکانی ئیسرائیل لە باشووری غەززە نەگۆڕراون".


زانیاریی زیاتر: نەتانیاهۆ ناڕاستەوخۆ ڕەخنەی لەو وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی حکومەتەکەی گرت و بە گۆڕینی ئامانجەکانی ئیسرائیل تۆمەتباری کردن و گوتی: "ئەوان دەیانویست واز لە حەماس بهێنین و بەو جۆرەی کە هەیە هەبێت".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: سوپای ئیسرائیل بەرەبەیانی یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان "وەستانی کاتیی چالاکییە سەربازییەکانی" لە باشووری کەرتی غەززە ڕاگەیاند و بە ئاگربەستی "تاکتیکی" ناوی برد.


وێنە گەورەكە: لە حەوتی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەززە بەردەوامە، سەڕەڕای هەوڵە نێودەوڵەتییەكان تائێستا ئاگربەستی یەكجاری ڕانەگەیێنراوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: