ژینگەپارێزیی هەولێر: بەشێکی خەڵک پابەندی فڕێدانی پاشماوەی ئاژەڵ نەبوون

شەیری بکە لە:
ژینگەپارێزیی هەولێر: بەشێکی خەڵک پابەندی فڕێدانی پاشماوەی ئاژەڵ نەبوون

هەڵگرتنەوەی پاشماوەی قوربانی هاووڵاتییان- ژینگەپارێزیی هەولێر

ئاڤا نیوز


ئەگەرچی لە هەولێر 25 شوێن بۆ فڕێدانی پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی دیاریکراوە، بەڵام بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری ژینگە پارێزی هەولێر دەڵێت "بەشێک لە هاوڵاتییان پابەند نەبوون".


وێنە گەورەکە: چەند ساڵێکە لە جەژنی قوربان، بەهۆی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە نەخۆشی تای خوێنبەربوون، داوا دەکرێت خەڵک ئاژەڵ لە ماڵ نەکەنە قوربانی، بەڵام سەرەڕای سەرپێچی ڕێکارەکان، بەشێک لە هاوڵاتییان لە شوێنی دیاریکراو پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی فڕێ نادەن.


لێدوانی فەرمی: ژیار جەلال، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەمڕۆ بە هەمان شێوەی جەژنەکانی ڕابردوو، بەشێکی زۆری خەڵک پابەند نەبوون بە فڕێدانی پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی لەناو ئەو حاویانەی دانرابوون، تەنانەت لە زۆربەی شوێنەکان پاشماوەکان لەبەردەم حاویەکە فڕێ دراون.


زانیاریی زیاتر: "لە هەر شەش شارەوانییەکەی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ شەش تیم لە بەیانییەوە خەریکی بەتاڵکردنی حاوییەکان و کۆکردنەوەی پاشماوەکان بوون لەو دەورووبەرە" ژیار جەلال وای گوت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: