100 یاسا لە پەرلەمان چاوەڕێی بڕیاردانن

شەیری بکە لە:
100 یاسا لە پەرلەمان چاوەڕێی بڕیاردانن

پەرلەمانی عێراق- وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز


لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، ڕەشنووسی زیاتر لە 100 پڕۆژەی یاسا لە پەرلەمان ڕاگیراوه‌ و حکومەت به‌نیازه‌ هەمواریان بکاته‌وه‌.


لێدوانی فەرمی: محه‌ممه‌د عنوز، ئه‌ندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند: یاسای دادگه‌ی فیدراڵی و یاسای لێبوردنی گشتی و یاساکانی خزمەتگوزاری ئاڵاو کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی و خزمەتگوزاری شارستانی فیدراڵی، گرنگترین ئه‌و یاسایانه‌ن که‌ به‌مه‌به‌ستی سیاسی په‌کیانکه‌وتووه‌و ڕاگیراون.


زانیاریی زیاتر: چه‌ند یاسایه‌ک بە نووسراوی فەرمی لەلایەن حکومەتەوە کشێنراونه‌ته‌وه‌ بە ئامانجی هەموارکردنەوەیان.


وێنە گەورەکە: پشووی پەرلەمانی عێراق نزیکەی دوو هەفتەیە دەستیپێکردووە و دوو هەفتەی دیکەش بەردەوام دەبێت، بەوهۆیەوە تا دەستپێکردنەوەی دەوامی پەرلەمان یاساکان لە چاوەڕوانیدا دەبن.

 
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی عێراق، ساڵانە پەرلەمان دوو وەرزی یاسادانانی هەیە، کە هەشت مانگە و هەر وەرزێکی چوار مانگە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: