له‌ عێراق دیارده‌ی سه‌ربڕینی ئاژەڵ لە شوێنه‌ گشتییه‌كان زیادی كردووه‌

شەیری بکە لە:
له‌ عێراق دیارده‌ی سه‌ربڕینی ئاژەڵ لە شوێنه‌ گشتییه‌كان زیادی كردووه‌

قەسابخانەیەکی بەغدا- وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز


له‌ عێراق دیارده‌ی سه‌ربڕینی ئاژەڵ لە شوێنه‌ گشتیه‌كان به‌رده‌وامه‌، هاووڵاتییان پابەندی ڕێنمایی شاره‌وانییەكان نابن .


وێنە گەورەکە: لەگەڵ هاتنی جەژنی قوربان، شاره‌وانی به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق داوایان له‌ هاووڵاتییان كرد ئاژەڵەکانیان ببه‌ن بۆ کوشتارگەکان و کۆتایی به‌دیاردەی سەربڕینی ئاژەڵ بهێنن لەسەر شەقام و کۆڵانەکاندا.


لێدوانی فەرمی: زیاد خەلیفه،‌ ئه‌ندازیار له‌شاره‌وانی به‌غدا گوتی: داوامان له‌ خەڵکی كرد ئاژەڵەکانیان ببه‌ن بۆ کوشتارگەکان چونکه‌ سەربڕینیان لەسەر شەقام و کۆڵانەکان قه‌ده‌غه‌یه‌ و سزای یاسایی لێده‌كه‌وێته‌وه‌، بەڵام خه‌ڵكێكی زۆر پابەند نه‌بوون پێی، بۆیە پێویستیمان بە پاڵپشتی پۆلیس و ئاسایش هه‌یه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی.


زانیاریی زیاتر: له‌ زۆربه‌ی شاره‌كانی عێراق به‌ به‌غدای پایته‌ختیشه‌وه،‌ ته‌نیا یه‌ك کوشتارگە هه‌یه‌ بۆ سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ