لەسەر کەپری گەشتیاری کەسێک برازاکەی خۆی کوشت

شەیری بکە لە:
لەسەر کەپری گەشتیاری کەسێک برازاکەی خۆی کوشت

هەواڵی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، بەهۆی کێشە لەسەر چەند کەپرێکی گەشتیاری ڕێگای سماقوڵی، لەنێوان چەند کەسێک دەمەقاڵێ دروست دەبێت، بەو هۆیەوە کەسێک برازاکەی خۆی دەکوژێت و دووانی دیکەش بە گولـلە بریندار دەبن.


لێدوانی فەرمی: ئارام یاسین، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئاسایشی کۆیە بە ئاڤا نیوزی گوت: ئێوارەی ئەمڕۆ بەدیاریکراوی لەبەردەم کەپرەکانی سماقوڵی، دەمەقاڵێ لەنێوان خانەوادەیەک دروست بووە، کەسێک تەقەی لە دوو برازای خۆی کردووە و یەکێکیان بەناوی (ب، ڕ) کوژراوە و برایەکی کەسە کوژراوەکەی بریندار کردووە، جگە لەوە کەسێکی دیکە گولـلەی بەرکەوتووە و بریندارە.


زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئاسایشی کۆیە دەڵێت "شەڕەکە لەسەر ئەو کەپرانە بووە کە لەو ناوچەیە دروستکراوە،  کەسی بکوژ کە ناوی (ق، ا) لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی کۆیەوە دەستگیرکراوە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: