بە گوێرەی ڕاپرسییەک لە هەڵبژاردنەکانی فەڕەنسا ڕاستڕەوەکان لە پێشەوەن

شەیری بکە لە:
بە گوێرەی ڕاپرسییەک لە هەڵبژاردنەکانی فەڕەنسا ڕاستڕەوەکان لە پێشەوەن

خۆپیشاندان لە پاریس دژ بە پارتە ڕاستڕەوەکان- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

 

بە گوێرەی نوێترین ڕاپرسی لە لەلایەن دامەزراوەی ئێلاب (Elabe) ئەنجام دراوە، سەرەڕای ئەوەی پارتە چەپڕەوەکان هاوپەیمانێتییەکی فراوانیان پێکهێناوە، بەڵام هێشتا لە دوای پارتە ڕاستڕەوە تووندڕەوەکانەوەن.


وێنە گەورەکە: پارتی گردبوونەوەی نیشتیمانی کە پارتێکی ڕاستڕەوی تووندڕەوە بە 32٪ـی دەنگەکان لە پێشەوەی هەموو پارتەکانی دیکەیە و بەرەی نیشتیمانیی چەپڕەوەکانیش تەنیا دەنگی 26٪ـی دەنگدەرانیان دەبێت. هاوکات بەرەی ڕاستڕەوی میانڕەو کە ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی وڵات ڕێبەرایەیی دەکات تەنیا پشتیوانیی 17٪ـی دەنگدەرانی هەیە و لە پلەی سێیەمدایە. 


زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە سەرکەوتنی ڕاستڕەوەکان، 50٪ـی بەشداربووان نیگەران، 30٪ خۆشحاڵ و 20٪ـیش بێباکی خۆیان نیشان داوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارەی خولی یەکەمی هەڵبژاردنی پێشوەختەی فەڕەنسا ڕۆژی 30ـی حوزەیران بەڕێوە بچێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان