لە کوشتارگەی زاخۆ بێ بەرامبەر ئاژەڵەکان سەردەبردرێن

شەیری بکە لە:
لە کوشتارگەی زاخۆ بێ بەرامبەر ئاژەڵەکان سەردەبردرێن

دیمەنێکی زاخۆ- وێنە: KRG

ئاڤا نیوز


بەرێوەبەری کوشتارگەی زاخۆ ڕایگەیاند، بۆ یەکەم جار بێ بەرامبەر بۆ یارمەتیدانی خەڵک و پاراستنی ژینگە ئاژەڵەکان سەردەبرن.


بۆچی گرنگە: بۆ هاندانی خەڵک تاوەکو ئاژەڵەکانیان بهێننە کوشتارگەکان، بۆ کەمکردنەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون هەروەها بۆ پاراستنی ژینگە لە پاشماوەی قوربانییەکان.


لێدوانی فەرمی: مەتین نایف، بەرێوەبەری کوشتارگەی زاخۆ بە ئاڤا نیوزی گوت: "مەبەست لەم کارەمان نەمانی دیاردەی سەربرینی ئاژەڵە لەسەر کۆڵان و شەقامەکان، هاووڵاتیان دەتوانن لە کاتژمێر 04:00 بەیانی تاکو 04:00ی ئێوارە سەردانی کوشتارگەکان بکەن".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کوشتارگەی زاخۆ ڕۆژانە نزیکی 400 بەرخ و 100 جوانەگا سەردەبردرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: