بایدن ئەستێرەکانی هۆڵیوود بۆ بانگەشە بەکار دێنێت

شەیری بکە لە:
بایدن ئەستێرەکانی هۆڵیوود بۆ بانگەشە بەکار دێنێت

بەشێک لە ئەستێرەکانی هۆڵیوود- وێنە: ئاکسیۆس

ئاڤا نیوز


جۆ بایدن، بەربژێری کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، لە کەمپەینی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانیدا سوود لە ئەستێرەکانی سینەمای هۆڵیوود و کەسانی دیکەی دیار وەردەگرێت. 


وێنە گەورەکە: هەر یەکە لە جۆرج کلوونی، جولیا ڕۆبێرتس و جیمی کیمێل بە هاوڕێیەتی لەگەڵ باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا، کۆبوونەوەیەکی فراوانیان بۆ کۆکردنەوەی یارمەتیی دارایی بۆ کەمپەینی بایدن لە لۆس ئەنجێلۆس ڕێکخست.


بۆچی گرنگە:ئەستێرەکانی هۆڵیوود ڕۆڵیان لە زیادکردنی ئەو پارەیە هەیە کە وەک کۆمەک بۆ کەمپەیەنەکەی بایدن دابین دەکرێت. لە کاتی هەڵبژاردن و دەنگدانیشدا کاریگەرییان لە سەر لایەنگرانیان دەبێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە لە پێنجی مانگی 11ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان