دەستەی گەشتوگوزار: پێشبینی دەکەین زیاتر لە 300 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن

شەیری بکە لە:
دەستەی گەشتوگوزار: پێشبینی دەکەین زیاتر لە 300 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن

هاوینەهەواری گەلی عەلی بەگ

ئاڤا نیوز

 

ئیبراهیم عەبدولمەجید، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئامادەکاری تەواو کراوە و پێشبینی دەکەین لە پشووەکانی جەژن زیاتر لە 300 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.

 

وێنە گەورەکە: ساڵانە لە جەژن و بۆنەکان، گەشتیاران لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە ڕوو لە شوێنە گەشتیارییەکانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەکەن.

 

لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم عەبدولمەجید، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "لە پێناو ڕەخساندنی کەشێکی ئارام و گونجاو، ئامادەکاری و ئاسانکاری تەواو لە بازگەکان کراوە بۆ پێشوازیکردن لە هاتنی گەشتیاران، تاکو ئێستاش ژمارەیەکی زۆری گەشتیار ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە و ئامارەکان دڵخۆشکەرن".

 

باکگراوند: ساڵی 2023 حەوت ملیۆن و 279 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ