ئێران لەبارەی چەکی ئەتۆمی وەڵامی G7 دەداتەوە

شەیری بکە لە:
ئێران لەبارەی چەکی ئەتۆمی وەڵامی G7 دەداتەوە

ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەرزارەتی دەرەوەی ئێران. وێنە؛ ئێرنا

ئاڤا  نیوز

 


ئێران وەڵامی ڕەخنەکانی گرووپی G7 لە بارەی پرۆژەی چەکی ئەتۆمی وڵاتەکەی دەداتەوە و دەڵێت، بانگەشەکانی وڵاتانی G7 درۆن و دوورن لە ڕاستیەوە.

 

وێنە گەورەکە: هەینیی ڕابردوو، وڵاتانی G7 هۆشدارییان لەبارەی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی بە ئێران دا کە لە  ئەگەری گواستنەوەی چەکی بالیستی بۆ ڕووسیا، ڕێکاری نوێ دژی ئێران دەگرنەبەر.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوای لە وڵاتانی G7 کرد، خۆیان لە سیاسەتی ڕووخێنەر بەدوور بگرن و گوتی، هەندێک وڵات پەنا دەبەنە بەر بانگەشەی درۆینە بۆ بەردەوامیدان بە سزاکانی سەر ئێران.

 

لەلایەکی دیکە: هەفتەی ڕابردوو، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند، ئێران سەرقاڵی جێگیرکردنی ئامێری نوێی پیتاندنە لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی نەتەنز و فۆردۆ.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان