لە گروپی حەوت باس باسی غەززە و ئۆكراینایە

شەیری بکە لە:
لە گروپی حەوت باس باسی غەززە و ئۆكراینایە

وێنەی کۆبوونەوەکە- وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز

 

کۆبوونەوەی گروپی حەوت بەڕێوەچوو، گەرمترین باس و خواستەکان لەبارەی غەززە و ئۆکرایناوە بوون.


وێنە گەورەکە: ئیتاڵیا پێشوازی لە لووتکەی سەرکردەی وڵاتانی گرووپی حەوت دەکات کە لە 13-15ـی حوزەیران بەڕێوەدەچێت و جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا  سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی چەندین وڵات بەشداردەبن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانی گروپی حەوت قسەکردن بوو لەسەر هاوکارییەکانی وڵاتان بۆ غەززە و ئۆکراینا و ئاگربەست.


لێدوانە فەرمییەکان: جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا: پشتیوانی لە ئاگربەست دەکەین لە غەززە و هاوکاری زیاتری ئۆکراینا دەکەین.


جەستن ترۆدۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا: دەبێت ڕێگری لەشەڕ و پێکدادان و ئاڵۆزییەکان بکرێت.


ریشی سووناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا: وڵاتەکەمان پشتیوانی ئۆکراینا دەکات و هاوکاری زیاتر دەگەیێنینە غەززە.


ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا: دەبێت شەڕ لە ئۆکراینا بوەستێت و هاوکاری زیاتر بگەیێنرێتە غەززە.


پاپا فرانسیس: دەبێت ڕێگری لە چەکی قەدەغەکراو بکەین و ڕێکی لە ئاڵۆزی و شەڕ بکەین.


ڤۆڵۆدمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا: هاوکارییەکانتان دەبنە هۆکارێک بۆ ڕێگری لە جەنگێکی مەزن.

 

ئەمەش بزانە: لە کۆبوونەوەکاندا تیشک خراوەتە سەر ئاڵۆزیەکانی ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: