تەندروستیی عێراق: پابەندی ڕێنماییەکان بن بۆ خۆپارێزی لە تای خوێنبەربوون

شەیری بکە لە:
تەندروستیی عێراق: پابەندی ڕێنماییەکان بن بۆ خۆپارێزی لە تای خوێنبەربوون

گۆشتفرۆشێک لە بەغدا- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز 


وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕێنمایی تەندروستی بۆ ڕۆژانی جەژن بڵاو دەکاتەوە، داوا لە هاووڵاتییان دەکات بۆ خۆپارێزی لە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون پابەندی ڕێنماییەکان بن. 


وێنە گەورەکە: لە ڕۆژانی جەژندا هاووڵاتیانی موسڵمان لە عێراق ئاژەڵ دەکەنە قوربانی و ئەمەش مەترسیی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون زیاتر دەکات.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند: "پێویستە کڕینی گۆشت و سەربڕینی قوربانییەکانتان لە لای گۆشتفرۆش و سەربڕینخانە مۆڵەتپێدراوەکان بێت و ئاگاداری نیشانەکانی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بن.


زانیاریی زیاتر: نیشانەکانی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون بریتین لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی جەستە، سەرئێشە و خوێنبەربوونی ژێر پێست، هەر کەسێک ئەم نیشانانەی هەبێت با سەردانی دامەزراوە تەندروستییەکان بکات. سەیف بەدر ئەوەشی گوت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە،  63 حاڵەتی تووشبوون بەو نەخۆشییە لە عێراق تۆمار کراوە و 10 لەوانە گیانیان لە دەست داوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: