سەرۆک بارزانی: هیوادارم خەڵكی كوردستان لە ئارامیدا بژین

شەیری بکە لە:
سەرۆک بارزانی: هیوادارم خەڵكی كوردستان لە ئارامیدا بژین

سەرۆک بارزانی

ئاڤا نیوز

 

سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە، هیوادارە ببێتە هۆی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە و جیهان.

 

پەیامی فەرمی: سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند: بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و هاووڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان دەکەم.

 

زانیاریی زیاتر: لەم بۆنە پیرۆزەدا لە خودای مەزن داواکارم خێر و خۆشی و ئارامی  بۆ خەڵکی کوردستان بێنێتە دی، ئەو جەژنە پیرۆزە ببێتە هۆی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەمان و هەموو جیهاندا.


وێنە گەورەکە: سبەی  یەکشەممە 16-6-2024 یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانە و نزیکەی دوو ملیۆن زیارەتکار لە جیهانەوە سەردانی سعودیەیان کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: