حوسییەکان ساڵی 1992 بەهۆی فەرامۆشكردنیان دەرکەوتن، شیعەن و سەر بە مەزهەبی زەیدین
ئاڤا دیجیتاڵ
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەردەم ئاڵۆزییەكی گەورەدایە، جوڵەی حوسییەكان لە ناوچەكە ئەگەری دروستبوونی شەڕێكی گەورە دەخاتە بەردەم جیهان، ئەمە وەك مەترسییەكی گەورە چاوی لێدەكرێت. حوسییەكان كێن و چۆن توانیان ڕۆڵێكی گرنگ بگێڕن لە هاوكێشە ئابووری و سیاسییەكاندا و چۆن پەیوەندییان لەگەڵ ئێران دروستكرد؟
حوسییەكان كە ماوەیەكی كەم نییە لەسەر گۆڕەپانی یەمەن جموجۆڵیان هەیە، ئەوان لەم چەند ساڵانەی دوایدا، دەستیان بە فراوانخوازی كرد، بەپاڵپشتیی ئێران و عەلی عەبدوڵڵا ساڵح، سەرۆكی پێشووی یەمەن، كە كوژراوە و لە ژیاندا نەماوە.
چیرۆکی دروستبوونیان: ئەنسارۆڵڵا، گرووپێكی سیاسی ئاینیی چەكدارە، پارێزگای سەعدە بنكەی سەرەكی ئەوانە، ناوی حوسی بۆ دامەزرێنەری بزووتنەوەكە دەگەڕێتەوە كە حوسێن حوسییە و ساڵی 2004 بە دەستی هێزەكانی یەمەن كوژرا. ئەو بە باوكی رۆحی گرووپەكە دادەنرێت. ئەو گرووپەی لە ساڵی 1992 بەهۆی فەرامۆشكردنیان دەرکەوتن، شیعەن و سەر بە مەزهەبی زەیدین، لەسەر بنەمای ویلایەتی ئیمام دامەزراون و پەیڕەوی تەریقەتی 12 ئیمامی شیعە دەكەن، واتە بەهەمانشێوەی ئێران.
لایەنە سوننەكانی یەمەن تۆمەتی ئەوە دەدەنە پاڵ حوسییەكان كە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەكرێن و لەگەڵ حیزبوڵڵای لوبنانیش هاوبەشن لە جێبەجێكردنی پڕۆژەی هیلالی شیعە لە ناوچەكەدا، ئەو كارەی حوسییەكان رەتیدەكەنەوە و دووپات لەوە دەكەنەوە كە ئەوان سەر بە مەزهەبی زەیدین، ئەگەرچی لە هەندێك پرسدا لەگەڵ تەریقەتی 12 ئیمامەكە یەكدەگرنەوە و كۆكن.
زەیدی بۆ ئیمام زەید كوڕی عەلی دەگەرێتەوە، كە یەكێكە لە سێ پێكهاتەكەی شیعە، زەیدی و 12 ئیمام و ئیسماعیلی، بەڵام زەیدی میانڕەوترینیانە و نزیكترینیانە لە مەزهەبی سوننەكانەوە، كە ئەوان زیاتر لە باكووری یەمەن جێنشینن.
چۆن باڵادەست بوون: بەهۆی ئەو ئاڵۆزییانەی دۆخی یەمەن كە ساڵانی دوایی بەخۆیەوە بینی و چەندان ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی حوسییەكان لە دژی هێزەكانی حكومەتی یەمەن و كەوتنی چەندان پارێزگای ئەو وڵاتە، یەك لەدوای یەك بە دەستی حوسییەكان، ئەوان دەسەڵاتی خۆیان بەسەر رووبەڕێكی فراوان لەو وڵاتە سەپاند.
سەرەڕای بانگەشەی عەبد رەبە مەنسوور هادی، سەرۆكی ئێستای یەمەن بۆ حوسییەكان بۆ پاشەكشەكردنی چەكدارانیان لە سەنعای پایەتەخت و وازهێنان لە داگیركارییان بۆ تەلار و بارەگای حكومەت و وەزارەتەكان و كۆمپانیا و كێڵگە نەوتییەكانی ئەو وڵاتە، بەڵام ئەوان ئەوەیان نەكرد و بەوهۆیەشەوە بەوە تۆمەتبار دەكرێن كە پلانێكی شیعە جێبەجێ دەكەن وەك ئەوەی ئێران بۆی داڕشتوون.
ڕووبەری گشتیی وڵاتی یەمەن 527 هەزار و 970 كیلۆمەتر چوارگۆشەیە و خاوەن 200 دوورگەیە لە دەریای سوور و دەریای عەرەب و بەپێی چەند ئامارێك ژمارەی هۆزەكانی یەمەن 200 هۆز دەبێت و ژمارەی دانیشتوانی ئەو وڵاتەش دەگاتە 29 ملیۆن كەس.
بۆچی جەنگیان دژی حکومەت دەستیپیکرد: لە 2004 حوسێن حوسی بەدەستی هێزەكانی یەمەن كوژرا، دوای ئەوە "باوكی" بەدرەدین حوسی بووە سەركردەی گرووپەكە و دوای ئەویش عەبدولمەلیك حوسی كوڕی بچووكی تائێستاش سەركردایەتی گرووپەكە دەكات.
حوسییەكان لە 2004 لە دژی حكومەت دەستیان بە جەنگ كرد، لەو كاتەی دەسەڵاتدارانی یەمەن نەیانهێشت ئەوان لەناو مزگەوتەكانیان هوتاف لەدژی ئەمریكا و ئیسرائیل بڵێنەوە، كە بە كوشتنی حوسێن حوسی كۆتاییهات، دوای ساڵێك بەدرەدین حوسی دەستی بە جەنگی حكومەتی یەمەن كرد، تا كاتی هاتنی عەبدولمەلیك حوسی و لە 2007 و 2008ە و 2009 و 2010 ناوەناوە جەنگ دروست دەبوو.
لە 2011 حوسییەكان بەشدارییان لە” ڕاپەڕینی” جەماوەری لە دژی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح لە چوارچێوەی بەهاری عەرەبیدا كرد و لە 2014 دا جەنگ لە دژی حكومەتی نوێی یەمەن دەستیپێكردەوە و كۆنترۆڵی سەنعای پایتەختیان كرد.
حوسییەكان لە ناوچەكانی سەعدە و زمار و عەمران و محوێت و تەعز و ئیب و ناوچەكانی باشوور نیشتەجێن، دیاریكردنی پارێزگای سەعدە وەك مۆڵگەی سەرەكیی حوسییەكان تەنیا ئەوەندە نییە شوێنی سەرەكی نیشتەجێبوونیانە، بەڵكو بەهۆی نزیكی لە سنوورەكانی سعودیەیە كە نەیارێكی سەرسەختی ئێرانە، هەروەها نزیكی لە ناوچە شیعە نشینەكانی سعودیە.
ژمارەی چەکدارانیان: ژمارەی لایەنگرانی حوسی دەگاتە 350 هەزار كەس كە 10 هەزاریان چەكداری كارامەن، سەرچاوەی پارەداركردن و چەكداریكردنی حوسییەكان تەواو ڕوون نییە، بەڵام زۆرجار بە لایەنگری ئێران باسیان لێوە دەكرێت.
هۆکارەکانی بەهێزبوونیان: بەگشتی چەند هۆكارێك هەن كە وایان كرد حوسییەكان كۆنترۆڵی سەنعا و زۆرینەی شارە گەورەكانی یەمەن بكەن، لەوانە لاوازیی ژێرخانی یەمەن و فەرامۆشكردنی خەڵكەكەی لەلایەن حكومەتی ئەو وڵاتە، كە وای كرد خەڵكەكە لێی یاخی بن و پاڵپشتی لە حوسییەكان بكەن، ئەگەر لە بیروباوەڕیش جیاواز بن لەگەڵیاندا، هەروەها سروشتی هۆزەكان لە یەمەن، هەروەها پەنابردنی حوسییەكان بۆ دروشمی وا كە سەرنجی گەنج و سەرۆك هۆزەكان بۆ خۆیان ڕادەكێشن.
هێرشەکانیان لە دەریای سوور: لەوەتەی جەنگ هەیە لە كەرتی غەززە لە فەڵەستین، حوسییەكان كەوتوونەتە خۆیان و پەیتاپەیتا هێرش دەكەنە سەر كەشتییە جەنگی و بازرگانی و سەربازییەكانی ئەمریكا و بەریتانیا و ئیسپانیا لە دەریای سوور.
یەحیا سەریع، گوتەبێژی حوسییەكان دەڵێت "تا ئیسرائیل لە غەززە نەكشێتەوە، بەردەوامن لە هێرشە مووشەكییەكان بۆ سەر ئیسرائیل و كەشتییەكان لە دەریای سوور.
دەریای سوور، ستراتیژیترین ناوەندی دەریاییە بۆ جیهان، كە لەڕووی قەبارەوە 12%ی بازرگانی دەریایی جیهانی لەو دەریایەدا تێدەپەڕێت و نزیكەی 30%ی هاتووچۆی كۆنتێنەرە جیهانییەكان لەو ناوچەیەوە ئەنجامدەدرێت.
زیانی هێرشەکان: هێرشە كتوپڕەكان كاریگەریی گەورەیان لەسەر جووڵە بازرگانییەكان بووە، ئاژانسی بلۆمبێرگ دەڵێت "تائێستا زیاتر لە 20 گەورە كۆمپانیای جیهانی كشاونەتەوە و دەڵێن، ناتوانین لە دۆخێكی ئاڵۆزی لەو شێوەیەدا بازرگانی بكەین".
بۆ رێگریكردن لە هێرشی حوسییەكان پێنتاگۆن بەپەلە هاتە سەر هێڵ و هاوپەیمانێتییەكی پێكهێنا كە 20 وڵاتی تێدابوو، دواتر بەشێك لە وڵاتەكان كشانەوە و، تا ئێستاش هیچ هێرشێك نەكراوەتە سەر حوسییەكان.
ئێستا چی ڕوودەدات: پێنتاگۆن دەڵێت لە حەوتی ئۆكتۆبەرەوە تا ئێستا حوسییەكان 90 جار بە مووشەك هێرشیان لە دەریای سوور كردووە و تائێستاش شەش بەلەمی چاودێریی سەربازییان ڕفاندووە.
بەریتانیا زۆر لە دۆخەكە نیگەرانە لەبەرئەوەی دەریای سوور گەورەترین رێڕەوی ئابوورییە كە ئەوروپا و بەریتانیا بەتایبەتی قازانجێكی گەورەی لێدەكەن.
لەوبارەیەوە گرانت شاپس وەزیری بەرگری بەریتانیا ڕایگەیاند "وڵاتەكەی درێغی ناكات لە گرتنەبەری هەنگاوی ڕاستەوخۆ دژی حوسییەكان لە وەڵامی ئەو هێرشانەی كە كەشتییەكان لە دەریای سوور دەكەنە ئامانج".
ئەمریكا كەشتیی گەلی سەربازی لە دەریایی سوور كشاندەوە، ئێران كەشتی سەربازی بۆ پشتیوانی حوسییەكان ناردوووە، بەریتانیا و ئەمریكا هێرشیان كردە سەریان، بەپێی ئامارەكان تا ئێستا دەیان لایەنگر و چەكداری حوسییەكان كوژراون، هێرشەكان گەیشتوونەتە ئاستێكی وا كە جیهان لە مەترسییە ئابوورییەكانیان تێگەیشتوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
شاندێكی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان درێژکرایەوە
- جیهان
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی ڕەتدەکاتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوای کۆبوونەوەیەکی خێرا لە کۆمکاری عەرەبی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
حەماس پێشوازی لە بڕیارەکەی دادگای نێودەوڵەتیی دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆپخانەیەکی سەردەمی جەنگی جیهانیی یەکەم لە تورکیا دۆزرایەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا پێداویستییە سەربازییەکانی لە عێراقەوە دەگوازێتەوە سووریا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عەرەبی سەرکۆنەی هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆسەر عێراق دەکات