فڕۆکەیەکی ڕووسی ئاسمانی سوید دەبەزێنێت

شەیری بکە لە:
فڕۆکەیەکی ڕووسی ئاسمانی سوید دەبەزێنێت

فڕۆکەیەکی سووخۆی ڕووسی، سەرچاوە: rnz

ئاڤا نیوز


فڕۆکەیەکی سەر بە هێزە سەربازییەکانی ڕووسیا ئاسمانی سوێد بۆ ماوەیەکی کاتی دەبەزێنێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: هێزە ئاسمانییەکانی سوید ڕایگەیاندووە، فڕۆکەکە بۆبمبهاوێژ و لە جۆری سوخوی-24 بووە، ئاسمانی سویدی لە دوورگەی گۆتلاند لە باشووری ئەو وڵاتە بەزاندووە. 

زانیاریی زیاتر: لەوەتەی سوید بووەتە ئەندامی ناتۆ، ئەمە یەکەمجارە ڕووسیا ئاسمانی ئەو وڵاتە ببەزێنێت. پێشتریش ڕووسیا ئاسمانی فینلەندای بەزاندبوو. 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەوەتەی شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا دەستیپێکردووە، پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و ناتۆ گرژیی زیاتری تێکەوتووە؛ دوای بەئەندامبوونی سوید و فینلانداش ئەم گرژییانە زیاتر بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان