پووتین ژمارەی سەربازانی لە بەرەی شەڕ ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
پووتین ژمارەی سەربازانی لە بەرەی شەڕ ئاشکرا دەکات

دیمەنێک لە کۆبوونەوەی پووتین لەگەڵ ژمارەیەک سەرباز و فەرماندەی وڵاتەکەی، سەرچاوە: مۆسکۆ تایمز

ئاڤا نیوز

پووتین ژمارەی سەربازانی وڵاتەکەی کە دژی ئۆکراینا لە جەنگدان ئاشکرا دەکات و دەڵێت ژمارەیان 700 هەزار سەربازە.

لێدوانی فەرمی: ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا، لە میانەی کۆبوونەوەی ڕێزگرتن لە ژمارەیەک سەرباز و فەرماندەی وڵاتەکەی ڕایگەیاند "نزیکەی 700 هەزار سەرباز لەو شوێنەی کە ئۆپەراسیۆنی تایبەتی سەربازیی ئێمەی تێدا دەکرێت ئامادەن."

زانیاریی زیاتر: مانگی کانوونی دووەمی ڕابردوو پووتین ڕایگەیاند، 617 هەزار سەربازی ڕووسیا لە بەرەکانی جەنگدان.

لە لایەکی دیکەوە: ئۆکراینا بۆ کەمکردنەوەی جیاوازیی ژمارەی سەربازانی لەگەڵ ڕووسیا تەمەنی بوونە سەربازی لە 27 ساڵەوە بۆ 25 ساڵ کەمکردووەتەوە، سزاکانی هەڵهاتن لە سەربازیشی تووندتر کردوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: