
وێنەی كۆبوونەوەكە: سەرچاوە: نوسینگەی ڕاگەیاندنی سوودانی
ئاڤا دیجیتاڵ
محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند "حکومەت لەسەر سەروەری و ئاسایشی عێراق موجامەلەی هیچ وڵاتێک ناکات."
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی راگەیاندنی محەممەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە: "رۆژی دووشەممە سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی کردووە لە عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران."
سوودانی بە بەرپرسە باڵاکەی ئێرانی گوتووە "عێراق کردەوەی تاکلایەنەی لەلایەن هەر وڵاتێکەوە رەتدەکاتەوە، بەتایبەت ئەگەر لەگەڵ پرنسیپە دەوڵەتییەکان و رێزگرتنی سەروەریی یەکنەگرێتەوە".
"حکومەتی عێراق رژدبوونی خۆی دووپات دەکاتەوە لەسەر کارکردن بە پرەنسیپەکانی دراوسێیەتی باش و درووستکردنی باشترین پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەی جیهان، لەهەمان کاتیشدا لەسەر ئاسایش و سەروەریی عێراق موجامەلەی هیچ وڵاتێک ناکەن"، نوسینگەکەی سوودانی وادەڵێت.
"وڵاتەکەی بۆ پاراستنی سەقامگیری و هێورکردنەوەی دۆخی ناوچەکە هەوڵدەدات بەجۆرێک لەبەرژەوەندی وڵاتانی ناوچەکە بێت بەگشتی"، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمەی گوتووە.
لەلایەکی دیکەوە: عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران رایگەیاند "ئێران پابەندە بە ئاسایش و سەقامگیری عێراقەوە"، دووپاتیشی کردەوە لەسەرکارکردنیان بە رێککەوتنی ئەمنی نێوان تاران و بەغدا بۆ پاراستنی ئاسایشی هەردوو وڵات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: رۆژی دووشەممە ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند "سەردانەکەی ئەحمەدیان بۆ عێراق بۆ بەردەوامی راوێژ و هاوکارییەکانی نێوان ئێران و عێراقە، لەنێویشیاندا هاوکاری لەبواری ئاسایش و رووبەرووبوونەوەی تیرۆر".
"لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان پەیوەندییان باشە، بەرژەوەندییە هاوبەشەکان وا دەکات کە لەسەر هەندێک دۆسیە بۆچوونی جیاوازییان هەیە لەسەر هاوکاری نێوانیان و ئەوانیش تێدەپەڕێنن."
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: سەڵاحەدین خدێو پسپۆڕی کاروباری ئێران لەسەر سەردانەکەی ئەحمەدیان بۆ عێراق دەڵێت "ئەحمەدیان هەوڵدەدات کۆنترۆڵی ئەو گرژیی و هەستیارییە بکات بەهۆی بۆردوومانی هەولێرەوە لەپەیوەندییە سیاسییەکانی عێراق و ئێران درووست بوو."
پاشخان: کاتژمێر 11:30ـی شەوی 15 لەسەر 16ـی کانوونی دووەمی 2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە مووشەکی بالیستیک هێرشی کردە سەر چەند شوێنێکی مەدەنی لە هەولێر، لە ئەنجامدا بەهۆیەوە پێنج هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و شەشی دیکە برینداربوون. دووان لەوکەسانەی گیانیان لەدەستدا، پێشڕەو دزەیی، بازرگانیی بەنێوبانگی هەولێر و کچەکەی بوون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئەمشەو براوەی ئۆتۆمبێلەکەی سەلام سەلامی ئاشکرا دەکرێت
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
دەستەی گەشتوگوزار: دەستی کاری ناوخۆیی زیاتر لە %80 پێکدێنێت
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بوراک ئۆسچیزێفت سەردانی هەولێر دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان گەشتیاری بیانی بۆ بەسەربردنی پشووی جەژن هاتوونەتە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق و هەرێمی کوردستان بە جیا پەنا بۆ بەکارهێنانی بارانی دەستکرد دەبەن
7 کاتژمێر لەمەوپێش
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
1 نیسان
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
1 نیسان
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا: سودانی دێتە ئەنقەرە و ئەردۆغانیش سەردانی بەغدا دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق: کوردانی فەیلی پێکهاتەیەکی ڕەسەن و سەرەکی عێراقن
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی یادی ڕۆژی شەهیدی کوردانی فەیلی دەکاتەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەقفی سوننی عێراق بەهۆی ڕۆژی جەژنەوە سزای مامۆستایەکی ئایینی دەدات