لە پارێزگایەکی عێراق 20 هەزار کەس کارەکانیان لەدەست دەدەن

شەیری بکە لە:
لە پارێزگایەکی عێراق 20 هەزار کەس کارەکانیان لەدەست دەدەن

تێکدانی حەوزەکانی ماسی- وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز 


بەهۆی بڕیارێكی حکومەتی عێراق، بە پڕ کردنەوەی ئەو حەوزە ماسییانەی ئاوەکانیان لە ئاوەڕۆی ڕووبارەکان دابین دەکەن، نزیکەی 20 هەزار کرێکار کارەکانیان لەدەستداوە.


وێنە گەورەکە: ساڵی ڕابردوو، وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو عێراق، بڕیاریدا ئەو حەوزانەی بێ مۆڵەتن و ئەوانەی لە ئاوی ئاوەڕۆی ڕووبارەکان ئاوی حەوزەکانیان دابین دەکەن پڕ بکاتەوە.


لێدوانی فەرمی: ئەیاد تاڵبی، سەرۆکی کۆمەڵەی بەرهەمهێنەرانی ماسی لە عێراق ڕایگەیاند: ئەو بڕیارەی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو هۆکاری بێکاربوونی 10 بۆ 20 هەزار کرێکارە لە پارێزگای بابل.


زانیاریی زیاتر: خستنەڕووی ماسی کەمی کردووە، ئەمەش نرخی بەرزدەکاتەوە لە کاتێکدا کە خواست لەسەر ئەو بەرهەمە زۆرە و ڕەنگە نرخی هەر کیلۆیەک بۆ 15 هەزار دینار بەرز ببێتەوە. ئەیاد تاڵبی ئەوەشی گوت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان