چین زیاتر لە 330 قوتابخانە لە عێراق دروست دەكات

شەیری بکە لە:
چین زیاتر لە 330 قوتابخانە لە عێراق دروست دەكات

وێنەی یەکێک لە قوتابخانەکان- میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز


كۆمپانیا چینییەكان زیاتر لە 330 قوتابخانەیان لە پارێزگاكانی عێراق دروستكردووە، بڕیارە تا كۆتایی ئەمساڵ ئەو ژمارەیە بگاتە هەزار قوتابخانە.


وێنە گەورەكە: حكومەتی عێراق ڕێكەوتنی لەگەڵ هەردوو كۆمپانیای "پاوەرچاینا" و "سینۆتك"ی چینی واژۆ كردووە بۆ دروستكردنی هەزار قوتابخانە لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق.


لێدوانی فەرمی: حەیدەر مەجید، گوتەبێژی ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: 331 قوتابخانە لە بەغدا و پارێزگاكان تەواو كراون، لە 12، 18، و 24 پۆل پێكدێن.


زانیاریی زیاتر: "تا كۆتایی ئەم مانگە ئەو قوتابخانەی تەواو دەكرێن دەگاتە 450 قوتابخانە و لە كۆتایی مانگی تشرینی دووەم هەزار قوتابخانەمان ڕادەست دەكرێت". حەیدەر مەجید، ئەوەشی گوت.


بۆچی گرنگە: عێراق پێویستیی بە 12 هەزار قوتابخانە هەیە بۆ پڕكردنەوەی پێداویستیی كەرتی پەروەردە لە گشت پارێزگاكان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ