چوار ئەندامی خێزانێک لەکاتی ڕزگارکردنی ئەندامێکی خێزانەکەیان گیانیان لەدەستدا

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

چوار ئەندامی یەک خێزان بەهۆی ڕزگارکردنی ئەندامێکی خێزانەکەیان، کەوتنە زێی بچووکەوە و گیانیان لە دەستدا.


چیرۆکی سەرەکی: خێزانێکی خەڵکی ئاکرێ بۆ بەخێوکردنی مەڕ و ماڵات ڕوو لە سنووری دەڤەری ڕاپەڕین دەکەن و لەوێ نیشتەجێ دەبن، یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکە "باری دەروونی تەواو نییە" دەچێتە ناو زێی بچووکەوە، چوار ئەندامی دیکەی خێزانەکە دەچنە ناو ئاوەکەوە بۆ ئەوەی ڕزگاری بکەن، بەڵام هەر پێنجیان دەخنکێن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: خێزانەکە کۆچەرین و مەڕو ماڵاتیان لە سنووری ڕاپەڕین هەیە و خێمەیان هەڵداوە.


زانیاریی زیاتر:  ئەو کەسەی کە دەچێتە ناو ئاواوەکەوە و دەخنکێت تەمەنی 17 ساڵە و چوارەکەی دیکەش یەکێکیان تەمەنی پەنجا ساڵە و دوانیان ژنن.


لێدوانی فەرمی:عەلی قادر، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی ڕاپەڕین بە ئاڤا نیوزی گوت:"تیمەکانیان لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە و چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە تەرمەکانیان دەرهێناوەتەوە و پاش پشکنین لە پزیشکی دادوەری ڕادەستی کەسوکاریان کردوونەتەوە".


ئەمەش بزانە: تەرمی هەرپێنج ئەندامی خێزانەکە گەڕێنراونەوەتەوە زێدی خۆیان و لەوێ بەخاک دەسپێردرێن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: