عەلی باقری، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران- هەولێر
ئاڤا نیوز
دوو هەفتەیە، عەلی باقری، پۆستی سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێرانی پێدراوە. لەگەڵ وەرگرتنی پۆستەکەی یەکەم گەشتی بۆ سووریا و لوبنان ئەنجام دا، ئەمەش مانای وایە ئەو دوو وڵاتە بۆ ئێران لە پێشینەن.
وێنە گەورەکە: باقری لە سووریا و لوبنان بە ئاشکرا و نهێنی گەورە بەرپرسانی دوو وڵاتەکەی بینیووە، ڕایگەیاندووە: "هاتووم ئەوەی لە ناوچەکە دەگوزەرێت بیبینم".
ئێران پەیوەندییەکی تۆکمەی لە لوبنان هەیە
باقری ڕۆژی 3-6-2024 لە بەیرووت گوتی: "پەیوەندیی تۆکمەی نێوان ئێران و لوبنان، نیشاندەرێکی سەرەکییە بۆ ناوچەکە، خۆڕاگریی ئیسلامی لە لوبنان هۆکاری ئاشتیی ناوچەکەیە".
ئێران حەماس فەرامۆش ناکات
زانیارییەکان ئەوەن، باقری لە بەیرووت چەند سەرکردەیەکی حەماسی دیوە، باسی دۆخی نێو غەززە کراوە و بەڵێنی پشتگوێنەخستن بە حەماس دراوە.
حزبوڵڵا هاوخەمی ئێرانە
باقری خۆی گەیاندووەتە شوێنی نهێنیی ئەمینداری حزبوڵڵای لوبنان، زمانحاڵی حزبوڵڵا ئاشکرای کرد: "بەهۆی مردنی ڕەئیسییەوە، نەسڕوڵڵا هاوخەمی قوڵی بە باقری گەیاند".
باقری: ئەمریکا بیردەکاتەوە!
باقری هەر لە لوبنان بە توانجەوە: "ئەمریکییەکان دوای هەشت مانگ، تازە بیر لە میکانیزمێک بۆ ڕاگرتنی 'جینۆساید'ی خەڵکی غەززە دەکەنەوە".
هیلالی شیعی
بۆ ئێران، سووریا پێگەیەکی گرنگی ستراتیژییە، ئەمەش لەبەرئەوەی نێوەڕاستی ئەو هیلالە شیعیەیە کە ئێران دەیان ساڵە کاری بۆ دەکات، شارەزایان: "سەردانی باقری بۆ سووریا گرنگترین بوو".
باقری لە بەغدا
دوێنێ پێنجشەممە گەیشتە بەغدا و سەردانی شوێنی کوژرانی قاسم سولەیمانی کرد، دواتر وەزیری دەرەوەی عێراقی بینی و گوتی: "عێراق دۆستی نزیکمانە و خاڵی دژ لە نێوانمان زۆر کەمە".
باقری لە هەولێر: بەربەستەکان لا دەدەین
کاتژمێر 9:00ـی ئەمڕۆ گەیشتە هەولێر. کاتژمێر 12:00 دوای دیداری لەگەڵ سەرۆکوەزیران بارزانی، باقری گوتی: "دوژمنان چاویان بە سەقامگیرییمان هەڵنایەت، کار بۆ لادانی بەربەستەکان دەکەین و پەیوەندییەکانمان بە ڕۆشنی دەبینین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 1 خولەک لەمەوپێش
دەبنەواز لەگەڵ ڕێبوار مەلازادە و مەریوان سەراوی
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
بانکی ناوەندیی عێراق فرۆشتنی دۆلاری دەستپێکردەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جموجۆڵەکانی چەکدارانی داعش لە سنووری کەرکووک لە زیادبوونە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەندەلاوی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی ماددەی 140 دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سویسرا بە باشترین وڵاتی جیهان دەستنیشان دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سویسرا بە باشترین وڵاتی جیهان دەستنیشان دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتکردن پڕۆسەی پیربوون دوادەخات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەردێکی دەگمەن بەهاکەی زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلارە
15 ئەیلوول
ئەو خواردن و خواردنەوانەی ڕەنگی ددانەکان دەگۆڕن
15 ئەیلوول
یەکێتی فەرمانگە حکومییەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاردەهێنێت
15 ئەیلوول
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکیان: واز لە پرۆگرامی مووشەکی خۆمان ناهێنین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: ئامادەی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ ئەتۆمییەکانین