زۆرینەی کارگەکانی عێراق لە کار کەوتوون

شەیری بکە لە:
زۆرینەی کارگەکانی عێراق لە کار کەوتوون

کارگەیەکی عێراق. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

لیژنەی ئابووریی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق شکستی هێناوە لە داڕشتن و جێبه‌جێكردنی پلانێكی تۆكمه‌ بۆ بووژانەوەی ئابووری و پیشەسازی.

 

وێنە گەورەکە: لیژنەکە ڕاپۆرتێكی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بەرز کردووەتەوە و وەزارەتی پیشەسازی به‌وه‌ تۆمه‌تبار كردووه‌، کە نه‌یتوانیوه‌ له‌ ماوه‌ی 20 ساڵى ڕابردوودا، كارگه‌ی تازه‌ دروست بكات یان کارگە كۆنه‌كانی سه‌ر به‌ كه‌رتی گشتی نۆژەن بکاتەوە و بیانخاتەوە کار.

 

لێدوانی فەرمی: یاسر حوسێنی، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئابووریی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، له‌كاركه‌وتن و داڕمانی کارگەكان تاوەکو ئێستا بەهۆی خراپی بەڕێوەبردن و پلاندانان بووە.

 

زانیاریی زیاتر: له‌ كۆی 227 كارگه‌ی سه‌ر به‌ كه‌رتی گشتی 87 كارگه‌ به‌ته‌واوی له‌كاركه‌وتوون و نزیكه‌ی 70 كارگه‌ش بە شێوەیەکی پچڕ پچڕ کار دەکه‌ن.

شەیری بکە لە: