بە شەو و ڕۆژ کار بۆ نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر دەکرێت

شەیری بکە لە:
بە شەو و ڕۆژ کار بۆ نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر دەکرێت

بازاڕی قەیسەری. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

شارەوانیی هەولێر بڕیاریداوە بە سێ شەفت، شەو و ڕۆژ بەبێ وەستان، کار لە نۆژەنکردنەوەی بەشە سووتاوەکەی بازاڕی قەیسەری بکرێت.

 

وێنە گەورەکە: دوای سووتانی بازاڕەکە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی پێنج ملیار و 300 ملیۆن دیناری بۆ نۆژەنکردنەوەی بازاڕەکە تەرخان کرد؛ دوو بەڵێندەر کاری لێ دەکەن و مۆڵەتی ساڵێکیان هەیە بۆ تەواوکردنی کارەکان.

 

لێدەوانی فەرمی: کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات، کاسبکارانی بازاڕی قەیسەری ناڕەزاییان دەربڕی لەو ماوەیەی دیاریکرا بوو بۆ نۆژەنکردنەوە، بۆیە بڕیاردرا بە بەردەوام کار لە بازاڕەکە بکرێت.

 

زانیاریی زیاتر: بڕیار بوو لەماوەی ساڵێکدا کاری نۆژەنکردنەوەکە تەواو بکرێت، بەڵام ئەم بڕیارە ماوەکە کورت دەکاتەوە بۆ چەند مانگێکی دیکە.

 

باکگراوند: شەوی 5-5-2024 ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر کەوتەوە بەهۆیەوە 227 دووکان و حەوت کۆگا سووتان.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ