"پێویستە سەرژمێری بۆ مەبەستی گەشەپێدانی دانیشتووان بێت"

شەیری بکە لە:
"پێویستە سەرژمێری بۆ مەبەستی گەشەپێدانی دانیشتووان بێت"

وێنەی کۆبوونەوەکە- نووسینگەی سەرۆکوەزیران

ئاڤا نیوز


سەرۆکوەزیران بارزانی و بەڕێوەبەری نووسینگەی هەرێمی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووانی وڵاتانی عەرەبی کۆبوونەوە، گفتوگۆیان لەبارەی سەرژمێرییەکی دوور لە بابەتی سیاسیی کرد.


وێنە گەورەکە: بڕیارە لە مانگی 11ی ئەمساڵدا سەرژمێری سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان و عێراق بکرێت، لە ئێستاوە دەست بە سەرژمێری ئەزموونی وەک ئامادەکاری سەرەتایی بۆ پرۆسەکە کراوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژی 13-6-2024 سەرۆکوەزیران بارزانی و لەیلا بەکر، بەڕێوەبەری نووسینگەی هەرێمی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووانی وڵاتانی عەرەبی کۆبوونەوە، گفتوگۆ لەبارەی پرۆژە و چالاکییەکانی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بوارەکانی گەشەپێدان و پەرەپێدانی تواناکانی ئەنجامدانی ئامار و سەرژمێری، بۆ دانیشتووان لە هەرێمی کوردستان و عێراق کرا.


لە لایەکی دیکەوە: باس لە هەماهەنگی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان و سەرژمێرییەکی دوور لە ئامانجی سیاسی و بەمەبەستی گەشەپێدانی دانیشتووان کرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: