حەماس لە بەغدا نووسینگە دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
حەماس لە بەغدا نووسینگە دەکاتەوە

چەند سەرکردەیەکی حەماس- وێنە: میدیای عەرەبی

ئاڤا نیوز


بزووتنەوەی مقاوەمەی ئیسلامی فەڵەستینی "حەماس" مەبەستیەتی نووسینگەیەک لە بەغدای پایتەختی عێراق بکاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ڕەزامەندیی فەرمیی وەرگرتووە.


وێنە گەورەکە: پێشتر قەتەر وەک گوشارێک هەڕەشەی ئەوەی لە بەرپرسانی حەماس کردبوو، ئەگەر بێت و پڕۆژەی ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل پەسەند نەکەن ئەوا لەو وڵاتە دەریان دەکات.


زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەوەی بە میدیای عێراق ڕاگەیاندووە، بە ڕەزامەندیی فەرمی حکومەتی عێراق لەماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا بزووتنەوەی حەماس نووسینگەی پەیوەندی و ڕاگەیاندن لە بەغدای پایتەخت دەکاتەوە.


زانیاریی زیاتر: ئەو سەرچاوەیە ئەو هەواڵانەشی ڕەتکردەوە کە باس لە کردنەوەی سەربازگەیەکی حەماس لە جەرگەی بەغدای پایتەخت دەکرێت و دەڵێت " ئەم هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە، بابەتەکە تەنیا لە فەرمانگەی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن خۆی دەبینێتەوە".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: پرسی کردنەوەی نووسینگەی حەماس، دوای پەیوەندییە ئاڵۆزەکانی نێوان قەتەر و سەرکردەکانی حەماس دێت، کە نیشتەجێی دەوحەن و سەرکردایەتی زنجیرەیەک دانوستان لەگەڵ چەند لایەنێک دەکەن بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: