ئاژانسی وزەی ئەتۆم: ئێران توانا ئەتۆمییەکانی فراوانتر دەکات

شەیری بکە لە:
ئاژانسی وزەی ئەتۆم: ئێران توانا ئەتۆمییەکانی فراوانتر دەکات

وێستگەیەكی ئەتۆمیی ئێران- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند، ئێران سەرقاڵی زیاترکردنی توانا ئەتۆمییەکانیەتی.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسەکە بە ئەندامەکانی ڕاگەیاندووە "ئێران خەریکی جێگیرکردنی ئامێری نوێی پیتاندنە لە دامەزراوەکانی پیتاندنی یۆرانیۆم لە نەتەنز و فۆردۆ". 


زانیاریی زیاتر: هەفتەی ڕابردوو ئاژانسەکە بڕیارێکی لە دژی ئێران دەرکرد کە بە کەمتەرخەمی لە هاوکارییکردن لەگەڵ ئاژانس تۆمەتباری دەکات. 


وێنە گەورەكە: ئێران تاکە دەوڵەتی ئەندامی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمییە کە چەکی ئەتۆمیی نەبێت و یۆرانیۆم تا ڕێژەی 60٪ بپیتێنێت کە لە ئاستی بەکاربردنی بۆ چەک نزیکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: