دیمەنێکی بانگەشەی هەڵبژاردن لە ڕۆژئاوای کوردستان- میدیای سووریا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بەرگریی تورکیا جەخت لەسەر ڕێگریکردنی تورکیا لە هەڵبژاردنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکاتەوە و دەڵێت "ئێمە نەمانهێشت بکرێت".
وێنە گەورەکە: بڕیاربوو لە 11-6ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی "ئیدارەی خۆسەر" لە سووریا بکرێت، بەڵام بەهۆی ڕێگرییەکانی تورکیا و سووریا و نەبوونی پشتیوانی ئەمریکا بۆ دووەمجار دواخرا.
بۆچی گرنگە: سەرکەوتووبوونی هەڵبژاردن پێگەی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و سووریا و ناوچەکە بەهێز دەکات و ڕەوایەتی بە دەسەڵاتی خۆسەر دەدات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند: پێشووتر ئاگادارمان کردنەوە ئەو " بەناو هەڵبژاردنە نەک تەنیا ناکرێت، بەڵکو بەتەواوی هەڵدەوەشێتەوە".
قووڵتر: لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێنراوەکەدا باس لە قسەکانی پێشووتری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کراوە، کە گووتویەتی "ئەو هەڵبژاردنە ناکرێت" هەر بۆیە نەکراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەڵبژاردنەکە بۆ مانگی هەشت دواخراوە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاش دەڵێت "لەسەر داخوازی ژمارەیەک لە حیزب و لیستە بەشداربووەکان" بووە.
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە شوشتنی قژ لە ئارایشتگەکان دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دانانێت بە بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی
- کولتوور
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تابلۆیەک بە 121 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی لە کۆمەڵێک قەزا دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان درێژکرایەوە