ئاڵای ئێران و ئەمریکا
ئاڤا دیجیتاڵ
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕەتی دەکاتەوە لەسەر گرژییەکانی ناوچەکە دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا بکەن و بە "قووڵکردنەوەی زیاتری قەیرانەکان" تۆمەتباری دەکات.
وێنە گەورەکە: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ئەمریکا لە تۆڵەی کوژرانی سێ سەربازیدا لە بنکەیەکی سەربازی لە ئوردن هێرشێکی فراوانی کردە سەر میلیشیاکانی نزیکی ئێران لە عێراق و سووریا، ئەمریکا جەختی کردەوە لە هێرشەکانیان بەردەوام دەبن، ئێرانیش دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕەتدەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: لە ڕێگەی نێوبژیوانەوە پەیاممان بۆ ئەمریکا ناردووە و پێمان ڕاگەیاندوون، ڕێگەکانی چارەسەری قەیرانەکانی ناوچەکە و کەمکردنەوەی گرژییەکان ڕوونە، "فەڵەستین سەرچاوەی بنەڕەتی قەیرانەکەیە، ئەمریکاش بەشێکە لە قەیرانەکە و لەگەڵ ئەوەشدا قەیرانەکان قوڵتر دەکاتەوە".
چارەسەرەکان: ئێران پێوایە ئاشتی ناوچەکە پەیوەستە بە ڕاگرتنی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە، تارانیش "هەوڵنادات بازنەی جەنگ و گرژییەکان لە ناوچەکە فراوان بێت".
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: "هێرشەکانی ئەو دوو وڵاتە بۆ سەر یەمەن و عێراق و سووریا پێچەوانەی ئەو پەیامانەیانە کە دەڵێن، نایانەوێت بازنەی جەنگ لە ناوچەکە فراوان بێت".
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وای گوت
باکگراوند: شەڕی ئیسرائیل و غەزە کە لە 07ـی ئۆکتۆبەری 2023ـەوە بەردەوامە، بووەتە هۆی نائارامیی لە تەواوی ناوچەکە. میلیشیا شیعەکان بە پاساوی پاڵپشتیکردن لە غەزە هێرش دەکەنە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا، ئەمریکا ئێران بە پاڵپشتیکاری ئەو گرووپانە تۆمەتبار دەکات و دەیانکاتە ئامانج.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا
- جیهان
- 46 خولەک لەمەوپێش
بولگاریا لێکۆڵینەوە لە ناردنی پەیجەرەکان بۆ حیزبوڵڵا دەکات
- ببینە و ببیستە
- 47 خولەک لەمەوپێش
بەرنامەی زەڕەبین؛ ماددەی هۆشبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا نیوز لیستی هاوکاتکراوی مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا بڵاودەکاتەوە
19 خولەک لەمەوپێش
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
18 ئەیلوول
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل: ئێران ویستوویەتی نەتانیاهۆ و گالانت تیرۆر بکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
وێنەی پەیجەرێک گومان لەسەر گیانلەدەستدانی ڕەئیسی دروست دەکات