ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە ڕەخنە لە گرێبه‌سته‌کانی نەوت دەگرێت

شەیری بکە لە:
ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە ڕەخنە لە گرێبه‌سته‌کانی نەوت دەگرێت

بەسرە دەوڵەمەندترین پارێزگای عێراقە لە نەوتدا

ئاڤا نیوز


لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە، ڕەخنە لە شێوازی گرێبەسته‌كانی حكومه‌ت ده‌گرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی موڵه‌تی وه‌به‌رهێنانیان له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی پارێزگاكه‌دا وه‌رگرتووه‌.

لێدوانی فەرمی: جیهاد عەبادی سەرۆکی لیژنەکە دەڵێت؛ به‌پێی ئه‌و گرێبەستانه‌ ده‌بوو نه‌خۆشخانه‌ و تاقیگەی زانستی و چه‌ندین پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری گه‌وره‌ لە پارێزگاکە دروست بکرێن، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچیان جێبەجێ نەکراون.

زانیاریی زیاتر: پارێزگای بەسرە کە دەوڵەمەندترین پارێزگای عێراقە لە نەوتدا، چاوەڕوان بوو گرێبەسته‌كان ببنە مایه‌ی خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵكه‌كه‌ی و هەلی کار بۆ گەنجان بڕەخسێنن، نه‌ك ته‌نها بەهەدەردانی پارەی گشتی و پیسبوونی ژینگه‌یان لێبكه‌وێته‌وه‌. جیهادی وادەڵێت.


باکگراوند: لە مانگی ئایاری 2023 حكومه‌تی عێراق مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنانی دایه‌ چه‌ند كۆمپانیایه‌كی بیانی، كه‌ پشكنین و ده‌رهێنانی نه‌وت له‌ 29 کێڵگەی نەوتدا بكه‌ن له‌ 12 پارێزگادا .

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: