ڕێنمایی پێدانی مۆڵەتی شۆفێری بە کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت بڵاوکرایەوە

شەیری بکە لە:
ڕێنمایی پێدانی مۆڵەتی شۆفێری بە کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت بڵاوکرایەوە

هەواڵی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕێنمایی تایبەت بە پێدانی مۆڵەتی شۆفێری بە خاوەن پێداویست بڵاوکردەوە.

 

وێنە گەورەکە: بەگوێرەی ڕێنماییەکانی پێشوو، کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت نەیاندەتوانی مۆڵەتی شۆفێری دەربکەن، بەڵام بەگوێرەی ڕێنماییە نوێییەکە کورتە باڵا، نابیست و خاوەن پێداویستیی تایبەت دەتوانن دەری بکەن.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕێنمایی ژمارە شەشی هەموارکراوی ساڵی 2024 بڵاوکردەوە و چواردە مادە لەخۆدەگرێت.

 

ڕێنماییەکان چین: مۆڵەتی شۆفێری جۆری تایبەت ساڵۆن B بە نابیستان دەدرێت، پێدانی مۆڵەتی شۆفێری بە کورتە باڵا و خاوەن پێداویستە تایبەتەکان لەڕێگەی لیژنەیەک دەبێت. هاوکات ئەوانەی داواکاری بۆ مۆڵەت پێشکەش دەکەن دەبێت خولی ڕاهێنانی شۆفێری ببینن لە نووسینگەکان و بۆ نابیستان مامۆستای ئاماژە دیاری بکرێت.

 

زانیاریی زیاتر: بۆ خاوەن پێداویستیی تایبەت دەبێت لەسەر مۆڵەتەکە ئاماژەیەک هەبێت دیاری بکات مۆڵەتی خاوەن پێداویستیی تایبەتە، بۆ نابیستان هەستەوەری نزیکبوونەوە لە پێش و پاشی ئۆتۆمبێل دەبەسترێت بۆ ئەوەی کاتێک ئۆتۆمبێلێک لێی نزیک دەبێتەوە شۆفێرەکەی ئاگادار بکاتەوە.

شەیری بکە لە: