کۆمیسیۆن ماوەی تۆمارکردنی ناوی ھاوپەیمانی، حزب و کاندیدە سەربەخۆکانی درێژ کردەوە

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆن ماوەی تۆمارکردنی ناوی ھاوپەیمانی، حزب و کاندیدە سەربەخۆکانی درێژ کردەوە

دەنگدان. وێنە: محەممەد شوانی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی تۆمارکردنی ناوی هاوپەیمانی، حزب و کاندیدە سەربەخۆکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان درێژ کردەوە.

 

وێنە گەورەکە: هێشتا وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری نەکراوە، بەڵام تاوەکو دێت ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردن زیاتر دەبن.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، ئەو وادەیەی دیاری کرابوو بۆ تۆمارکردنی ناوی حزب و هاوپەیمانی و کاندیدانی سەربەخۆ و کۆتاکان، درێژ کراوەتەوە بۆ کۆتایی دەوامی فەرمیی ڕۆژی 24-6-2024.

 

باکگراوند: دوای چەندجار درێژکردنەوەی ناوی لایەنەکان، کۆمیسیۆن ڕۆژی هەشتی نیسانی ئەمساڵ تیروپشکی بۆ ناوی لایەنەکان کرد، بەڵام بەهۆی ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەشێک لە پێکهاتەکان، تێبینییان لەسەر بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی سەبارەت بە کورسیی کۆتاکان هەبوو، هەڵبژاردن لەوادەی دیاریکراو واتە ڕێکەوتی  10-6-2024 بەڕێوە نەچوو.

 

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: چاوەڕوان دەکرێت نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وادەیەکی نوێ دیاری بکات.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان