بەربەستی سیاسی پێش بە لێبوردنی گشتی دەگرێت

شەیری بکە لە:
زیندانییەک ئاسنەکانی گرتووخانەی گرتووە - وێنە؛ سۆشیاڵ میدیا

زیندانییەک ئاسنەکانی گرتووخانەی گرتووە - وێنە؛ سۆشیاڵ میدیا

 

ئاڤا نیوز

 

بەهۆی بوونی بەربەستی سیاسی لەبەردەمیدا، یاسایی لێبوردنی گشتی ناکرێتە به‌رنامه‌ی كاری ئه‌م خوله‌ی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

 

وێنە گەورەکە: لیژنەی یاسایی په‌رله‌مان پێشنازی گواستنه‌وه‌ی پەسەندکردنی یاسایی لێبوردنی گشتی بۆ خولی داهاتووی پەرلەمان دەکات.

 

لێدوانی فەرمی: "نەبونی ڕێککەوتنی سیاسی لە نێوان لایەنە سیاسییەکان، دیارترین بەربەستە ڕووبەرووی یاسای لێبوردنی گشتی دەبێتەوە. بڕگه‌كانی یاساکە ورده‌كاریی زۆری تێدایه‌ و پێویستی به‌ ڕێككه‌وتنی پێشوه‌خته‌یه‌". عارف حەمامی، ئەندامی لیژنەی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق وا دەڵێت.

 

زانیاریی زیاتر: لە سەرەتای ئەمساڵ، 70 پەرلەمانتار داواکارییان بۆ هەموارکردنه‌وه‌ی یاسای لێبوردنی گشتیی زیندانیان پێشکەش كرد.

شەیری بکە لە: