ڕوانگەی سووری: هەسەدە ئەبو زەینەبی کوشتووە نەک هێزە ئەمنییەکانی عێراق

شەیری بکە لە:
ڕوانگەی سووری: هەسەدە ئەبو زەینەبی کوشتووە نەک هێزە ئەمنییەکانی عێراق

ئەبو زەینەب ئەو سەرکردەیەی لەلایەن هەسەدەوە لە سووریا کوژراوە، وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز


ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕەتیدەکاتەوە هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنی کوشتنی ئەبو زەینەب یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی داعش لە ڕەقە کردبێت.


چیرۆکی سەرەکی: دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، هێزێکی تایبەتی دژە تیرۆری عێراق ئەبو زەینەب یەکێک لە سەرکردەکانی داعشی لە ڕەقە کوشتووە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕامی عەبدوڵڕەحمان بەڕێوەبەری گشتیی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، ئەبو زەینەب هاوڵاتیی عێراقییە و خەڵکی ناوچەی ڕاوەیە لە پارێزگای ئەنبار، شەوی 16/17ـی مانگی ئایاری ڕابردوو لەلایەن دژەتیرۆری هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پاڵپشتیی ئاسمانیی هێزەکانی هاوپەیمانان کوژراوە.


ئەمەش بزانە: ئەبو زەینەب لەگەڵ دژەتیرۆری هێزەکانی سوریای دیموکرات شەڕی کردووە، تاوەکو لەناو خانوویەک لە شاری بەسیرەی پارێزگای ڕەقەی سووریا گەمارۆ دراوە و کوژراوە، ڕوانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤ ڕەتی دەکاتەوە هیچ هێزێکی ئەمنیی عێراقی بەشداری لەو ئۆپەراسیۆنەدا کردبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: