10 ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی سپایکەر تێدەپەڕێت

شەیری بکە لە:
10 ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی سپایکەر تێدەپەڕێت

دیمەنی یەکێک لە خانەوادەی قوربانیانی کۆمەڵکوژی سپایکەر لە شوێنی ڕووداەکە، وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز 

 

 دوای 10 ساڵ هێشتا بەشێک لە تەرمەکانی کۆمەڵکوژی سەربازگەی سپایکەر نەدۆزراونەتەوە و خانەوادەکانشیان داوا لە سوودانی دەکەن بەدوای دابچێت.

 

چیرۆکی سەرەکی: لە ڕۆژی 12ی حوزەیرانی 2014، دوای کۆنترۆڵکردنی شاری تکریتی پارێزگای سەڵاحەدین لە لایەن چەکدارانی داعش، چەند ڕۆژێک دواتر زیاد لە هەزار و 700 سەربازیان لە سەربازگەی سپایکەر لە تکریت کوشت و هەندێکیان بە زیندوویی خستە ناو ڕووباری دیجلەوە. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: معین کازمی، سەرۆکی لیژنەی کۆمەڵکوژی تکریت ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا تەرمی هەزار و 200 کەسیان دۆزیوەتەوە و نزیکەی 500 تەرمی تریش بێسەرووشوێنن. 

 

لە لایەکی دیکەوە: خانەوادەی قوربانییانی سەربازگەی سپایکەر داوا لە سەرۆکوەزیران محەممەد شیاع سوودانی دەکەن ئەنجامدەرانی ئەو کۆمەڵکوژییە بدۆزێتەوە و سزا بدرێن. 

 

باکگراوند: لە ڕۆژی 11 ئایاری ئەمساڵ هەواڵگریی عێراق ڕایگەیاند، سێ تۆمەتبارەکەی داعشیان گەڕاندووەتەوە بۆ عێراق بێ ئەوەی هیچ زانیارییەکی دیکە ئاشکرا بکات. 

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ