لۆگۆی یەکێتی و وێنەی عەلی باقر کنی
ئاڤا نیوز
لە سەردانەکەیدا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، شاندی ئێران بە سەرۆکایەتیی عەلی باقر کنی، سەرپەرشتیاری کاروباری وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەردانی سلێمانی دەکات و کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەگەڵ یەکێتی دەبێت.
وێنە گەورەکە: دوای سەردانەکەی بۆ بەغدا، ڕۆژی هەینی 14-6-2024 عەلی باقر کنی سەردانی هەولێر دەکات و سێ کۆبوونەوەی دەبێت، لەگەڵ هەریەک لە سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکوەزیران بارزانی کۆدەبێتەوە، دواتر سەردانی سلێمانی دەکات.
زانیاریی تایبەت: عەلی باقر کنی لە سلێمانی بەتایبەت لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی کۆدەبێتەوە، کۆبوونەوەکانیش پەیوەندیدار دەبن بە پرسەکانی: سیاسی، سەربازی، ئەمنی و بازرگانی.
زانیاریی زیاتر: ئێران پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ یەکێتی هەیە و جگە لە هەولێر کونسوڵخانەی لە سلێمانیش هەیە، وەک ئاڤا نیوز زانیویەتی لە کۆبوونەوەکەدا عەلی باقر کنی قسەی ڕژد لەبارەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا نیوز، لەبارەی پێشوازیکردن و بەرنامەی سەردانەکە، ئەمڕۆ چوارشەممە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە شوشتنی قژ لە ئارایشتگەکان دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دانانێت بە بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی كارەبا: لە دوو ڕۆژی سەرژمێریدا 22 كاتژمێر كارەبا دراوە
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی لە کۆمەڵێک قەزا دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان درێژکرایەوە