ئەمریکا لەبارەی دۆخی عێراق هۆشداری دەدات؛ عێراقیش پاکانە بۆ حەشدی شەعبی دەکات

شەیری بکە لە:
ئەمریکا لەبارەی دۆخی عێراق هۆشداری دەدات؛ عێراقیش پاکانە بۆ حەشدی شەعبی دەکات

ئاڵای عێراق

ئاڤا نیوز

 

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبارەی دۆخی عێراق هۆشداری دەدات و هاووڵاتییانی ئاگادار دەکاتەوە سەردانی شارەکانی عێراق نەکەن؛ عێراقیش پاکانە بۆ حەشدی شەعبی دەکات و وەڵامی ئەمریکا دەداتەوە.

 

وێنە گەورەکە: لەماوەی سێ هەفتەی ڕابردوو چەندین هێرش کراونەتە سەر خواردنگەی KFC و چەند بڕاندێکی ئەمریکی لە بەغدا. ئەمریکا گرووپە چەکدارەکانی حەشدی شەعبی بەو هێرشانە تۆمەتبار دەکات و عێراقیش ڕەتی دەکاتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگه‌یاند، لێدوانەکانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا زانیاریی نادروستی تێدایە سه‌باره‌ت به ‌تۆمه‌تباركردنی هیزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، ئەو هێرشانە لەلایەن کۆمەڵێک کەسی دەرەوەی یاسا کراون و په‌یوه‌ندی به‌ حه‌شدی شه‌عبییەوە نییە.

 

لەلایەکی دیکەوە: بەهۆی تیرۆر، ڕفاندن، ململانێی چەکداریی و نائارامیی کۆمەڵایەتی، باڵیۆزخانەی ئەمریکا هۆشداری بە هاووڵاتییانی داوە و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایش به‌شێک له‌ هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی تومه‌تبار كرد بەو کارانەی ئاسایشی عێراق پێشێل دەکەن.

 

ئه‌مه‌ش بزانه‌: ماوەیەک لە شارە جیاوازەکانی عێراق بەتایبەتی لە بەغدا هێرشدەکرایە سەر خواردنگە بیانییەکان و حکومەتی عێراقیش چەند کەسێکی دەستگیر کرد.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ