بەهۆی دەرمانی قاچاغەوە دەرمانخانەیەک دادەخرێت

شەیری بکە لە:
بەهۆی دەرمانی قاچاغەوە دەرمانخانەیەک دادەخرێت

هەواڵی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


دەرمانخانەیەک لە دهۆک بەهۆی شاردنەوەی دەرمانی قاچاغ لە بنمیچی دەرمانخانەکە و فرۆشتنی داخرا.

 

وێنە گەورەکە: کوالێتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان (KMCA) کار بۆ نەهێشتنی دەرمانی قاچاغ و بەرزکردنەوەی کوالێتیی دەرمان دەکات لە هەرێمی کوردستان، لەگەڵ کارکردن بۆ جێبەجێکردنی سیستمی دانانی ستیکەر لەسەر ئەو دەرمانەی لە دەرەوە هاوردە دەکرێن.

 

لێدوانی فەرمی: د.محەممەد ڕەشید، وتەبێژی کوالێتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: چەند ڕۆژێک لەمەوبەر زانیاریمان پێدرا کە لە دەرمانخانەیەک دەرمانی بێ ستیکەریان پێداوە، کاتێک چوون بۆ دەرمانخانەکە لەناو ڕەفەکان هیچ دەرمانێکی قاچاغ نەبوو، بەڵام دەرکەوت لە بنمیچی (سەقف)ی دەرمانخانەکە دەرمانی شاردوەتەوە، دوای دەرهێنانی ژمارەیەکی زۆری دەرمان بڕیاردرا دەرمانخانەکە دابخرێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کوالێتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان، داوا لە هاووڵاتییان دەکات خۆیان بە دووربگرن لە کڕینی دەرمانی بێ ستیکەر، لەکاتی بینینی دەرمانی بێ ستیکەر پەیوەندی بە ژمارەی (07502356000)یەوە بکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان