ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دوای سوێندخواردن لە دادگە
ئاڤا دیجیتاڵ
بڕیارە ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی تەنیا کورد بەشداریی کۆبوونەوەکە دەکات و پێکهاتەکانی عەرەب و تورکمان کۆبوونەوەکە بایکۆت دەکەن، پێشبینی دواخستنی کۆبوونەوەکە دەکرێت.
بۆچی گرنگە: ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە 15 ئەندام لەگەڵ یەک کورسیی کۆتا پێکدێت، بۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا پێویستە نۆ ئەندام ئامادەبن، بەگوێرەی پەیڕەو پێویستە لە یەکەم دانیشتن پارێزگار و دوو جێگرەکەی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا و جێگرەکەی هەڵبژێردرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەدوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، بڕیارە کاتژمێر 02:00ـی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 05-02-2024 ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک یەکەم کۆبوونەوەی بکات.
لێدوانی تایبەت:
- لایەنە کوردستانییەکان ئامادەی کۆبوونەوەکە دەبن.
• حەسەن مەجید، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە پشکی پارتی بۆ ئاڤا نیوز ڕایگەیاند: هەردوو ئەندامەکەی پارتی ئامادەی کۆبوونەوەکە دەبن، کاتژمێر 02:00 دەڕۆینە نێو هۆڵی کۆبوونەوە.
• هۆشیار هیجران کاکەیی، ئەندامی ئەنجوومەن لە پشکی یەکێتیی بۆ ئاڤا نیوز گوتی: هەر پێنج نوێنەرەکەی یەکێتیی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئامادە دەبن، لەگەڵ نوێنەری کۆتای مەسیحییەکان.
- لایەنە عەرەبییەکان بەشداری کۆبوونەوەکە ناکەن
• رەعد ساڵح، نوێنەری هاوپەیمانی قیادە لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ ئاڤا نیوز دەڵێت: سەرجەم ئەندامانی ئەنجوومەن لە پشکی لایەنە عەرەبییەکان بەشداری ئەم کۆبوونەوەیە ناکەن.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی، هەڵوێستی تورکمانەکان لەگەڵ عەرەبەکان هاوتایە و بەشداریی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ناکەن.
زیانەکان چین: ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک 15 کورسییە + یەک کورسی کۆتایە و کورسی لایەنەکان بەمشێوەیە: یەکێتیی نیشتمانی کوردستان: پێنج کورسی، پارتی دیموکراتی کوردستان: دوو کورسی، هاوپەیمانیی عەرەبی: سێ کورسی، هاوپەیمانی عرووبە: یەک کورسی، قیادە: دوو کورسی، بەرەی تورکمانی: دوو کورسی، کۆتای مەسیحی یەک کورسی.
لە ئەگەری بەشدارینەکردنی پێکهاتەکانی عەرەب و تورکمان کە خاوەنی هەشت کورسین، ڕێژەی یاسایی کۆبوونەوەکە تەواو نابێت و ئەنجوومەنەکە ناتوانێت هیچ بڕیار و پرۆژەیاسایەک تێپەڕێنێت.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: ڕۆژی یەکشەممە 04-02-2024، مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتیی لە دەباشان کۆبوونەوە، لە ڕاگەیێنراوی هاوبەشی دوای کۆبوونەوەکە ئاماژەیان بەوە دا، هەردوولا کۆک بوون لەم قۆناغەدا لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیانی پارێزگای کەرکووک، بە هەموو پێکهاتەکانیەوە پارێزگارێکی کورد دیاری بکرێت، بۆ خزمەتی خەڵکی شار و شارۆچکەکان.
ئەمەش بزانە: بەگوێرەی پەیڕەو پێویستە لە یەکەم دانیشتن پارێزگار و دوو جێگرەکەی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا و جێگرەکەی هەڵبژێردرێن، بەڵام تائێستا ئەو لایەنانەی لە پێکهاتە سەرەکییەکانی کەرکووک (کورد، عەرەب و تورکمان) کورسییان بەدەستهێناوە، هیچ ڕێککەوتنێکیان بۆ دابەشکردنی پۆستەکان و پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی نەکردووە. بەشدارینەکردنی ئەمڕۆی عەرەب و تورکمان پەیوەندی بەوەوە هەیە.
باکگراوند: ڕۆژی 18ـی کانوونی یەکەمی 2023 هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق کرا و ڕۆژی 21ـی کانوونى دووەم کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ئەنجامی کۆتایی پەسند کرد، بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردن کورد زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج بەربژێری دیکە لەلایەن کۆمیسیۆن دووردەخرێنەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی دەستەی میدیا و پەیوەندییەکانی خستە ژێر دەسەڵاتی پەرلەمان
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بایۆمەتریی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەكات
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگۆی هاوردەكردنی تەماتە بەنهێنی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەتدەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
پەیجەر چییە و بۆچی چەكدارانی حیزبوڵڵا بەكاریدەهێنن؟
17 ئەیلوول
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج بەربژێری دیکە لەلایەن کۆمیسیۆن دووردەخرێنەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
19 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مەرزیە فەریقی تێدەپەڕێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پڕۆژەیەکی درێژخایەندا قەڵای هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆڕینی پاسە کۆنەکان؛ مژاری گەرمی سلێمانییە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
گەڕەکی ژاڵەی سەروو لە سلێمانی بێ خزمەتگوزارییە