سەرکردەیەکی دیاری داعش کوژرا

شەیری بکە لە:
سەرکردەیەکی دیاری داعش کوژرا

ئەبو زەینەب ئەو تیرۆرستەی لە لایەن ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە سووریا کوژراوە، وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز 


هێزە ئەمنییەکانی عێراق سەرکردەیەکی "داعش" لە سووریا کردووەتە ئامانج کە بەرپرسیاریەتی لە چەندین کردەوەی تیرۆرستی هەبووە.

 

وێنە گەورەکە: چەکدارانی داعش لە ساڵی 2014وە لە سووریا و عێراق، هەزاران کەسیان کوشتووە، بەدەیان شاریشیان داگیرکردووە، بەڵام لە عێراق و هەرێمی کوردستان هێزی پێشمەرگە هاوشانی هێزە عێراقییەکان و هێزی هاوپەیمانان بەتەواوی ئەو مەترسیەیان دوورخستووەتەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند، لەڕێگەی بوونی زانیاریی هەواڵگری و بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان توانیویانە (خ،ش،ش) ناسراو بە (ئەبو زەینەب) بکوژن، ئەمەش دوای گەمارۆدانی لە ناوچەی بەسیرەی ڕەقە لە سووریا.

 

زانیاریی زیاتر: ئەبو زەینەب بەرپرسی (مەفرەزەی عیبرە) بووە لە عێراق و سووریا،  بەشداری لە چەندین چالاکی ڕێکخراوی داعش کردووە لە سنووری نێوان عێراق و سووریا بە تایبەت لەناوچەکانی وەک سەڵاحەدین و بەعاج لە عێراق.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان