دەست بەسەر ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکانی دهۆک دادەگیردرێت

شەیری بکە لە:
دەست بەسەر ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکانی دهۆک دادەگیردرێت

ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرەتا - سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز

 

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆک شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، دوای 15 ڕۆژی دیکە دەستبەسەر ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەگرن.

 

وێنە گەورەکە: زیاتر لە 60 هەزار ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا لەسەر شەقامەكانی هەرێمی كوردستان بەبێ تۆماركردن دەسووڕێنەوە و زۆرینەشیان ئەو جۆرەن كە پێیان دەڵێن 'مەلیكە'.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: هاتوچۆی دهۆک خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان و ئەوانەی مەنەفێستی ئۆتۆمبێلەکانیان بەناوەوە نەبێت ئاگادار دەکاتەوە، ماوەی 15 ڕۆژ موڵەتیان هەیە و دوای ئەو ماوەیە دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەکانیاندا دەگرن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ، بەشێکی زۆری ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان  بە خاوەن مەرجی سەلامەتی دانانێن، بەهۆی ئەوەی یان لێدراوی قورسیان هەیە یان بڕاوەن و ژمارە ناکرێن، جگە لەوەی بەشێکیان تاوان یاخود سەرپێچیی هاتوچۆی زۆریان لەسەرە.
  

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: