فڕۆکەی سەرۆکایەتیی وڵاتێکی دیکە ون دەبێت

شەیری بکە لە:
فڕۆکەی سەرۆکایەتیی وڵاتێکی دیکە ون دەبێت

کلاوس چیمیلا، جێگری سەرۆکی مالاوی- میدیای فەڕەنسا

ئاڤا نیوز

 

فڕۆکەی هەڵگری جێگری سەرۆکی مالاوی دیار نەماوە، ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بەردەوامن.

 

چیرۆکی سەرەکی: کلاوس چیمیلا، جێگری سەرۆکی مالاوی، لەگەڵ نۆ کەسی دیکە دوای فڕینی دیار نەماوە و نەتوانراوە پەیوەندیی پێوە بکرێت، فڕۆکەکە ڕۆژی دووشەممە، 10-6-2024، لە کاتژمێر 9:17ـی سەرلەبەیانی لە لیلۆنگوێی پایتەختەوە فڕیوە و بڕیار بووە کاتژمێر 10:02 خولەک لە فڕۆکەخانەی موزوزو بنیشێتەوە، بەڵام لەبەر دۆخی کەشوهوا نەیتوانیوە بنیشێتەوە و بڕیاری داوە بۆ پایتەخت بگەڕێتەوە، لەو کاتەوە دیار نەماوە. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکی مالاوی داوای هاوکاری لە وڵاتانی دراوسێ و چەند وڵاتێکی دیکە کردووە و بڕیاری داوە ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان تا بینینەوەی فڕۆکەکە بەردەوام بن. 

 

باكگراوند: مالاوی کۆمارێکە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا و ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی 20 ملیۆن کەسە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ