چوار فەڵەستینی لە کەرتی خۆرئاوا لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژران

شەیری بکە لە:
چوار فەڵەستینی لە کەرتی خۆرئاوا لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژران

چەند سەربازێکی ئیسرائیل لە کەرتی خۆرئاوا- وێنە:AFP

ئاڤا نیوز

 

چوار فەڵەستینی لە شاری کەفر نیعمەت لە کەرتی خۆرئاوا لەلایەن سوپای ئیسرائیل کوژران.

 

وێنە گەورەکە: لەوەتەی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەستیپێکردووە، سەدان فەڵەستینی لە کەرتی خۆرئاوا لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژراون؛ ئەمە لە کاتێکدایە کەرتی خۆرئاوا لەژێر داگیرکاریی ئیسرائیلدایە و حەماس لە کەرتی غەززەیە. 

 

زانیاریی زیاتر: دەسەڵاتدارێتیی فەڵەستینی داوای مانگرتنی گشتی لە شاری ڕامەڵا کردووە، بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە کوژرانی فەڵەستینییەکان و بەدیلگرتنی ژمارەیەک فەڵەستینی دیکە. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیسرائیل لە ساڵی 1967ـەوە کەرتی خۆرئاوای كۆنترۆڵ كردووە، لەو کاتەوە سەدان هەزار جووی لەوێ نیشتەجێ کردووە کە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە؛ بۆیە لە یاسای نێودەوڵەتیدا بە "داگیرکەر" ناوی دەبرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان