لە ئوردن کۆبوونەوەیەک بۆ هاریکاریی غەززە دەکرێت

شەیری بکە لە:
لە ئوردن کۆبوونەوەیەک بۆ هاریکاریی غەززە دەکرێت

دوو منداڵ لەناو پاشماوەی جەنگی غەززە- وێنە:AFP

ئاڤا نیوز

 

ڕۆژی سێشەممە، 11-06-2024 کۆبوونەوەیەکی نێودەوڵەتی بۆ گەیاندنی یارمەتیی مرۆیی بە کەرتی غەززە بەڕێوە دەچێت.

 

وێنە گەورەکە: ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە بە هۆی هێرشی ئیسرائیلەوە، سەرەڕای کوژرانی زیاتر لە 37 هەزار کەس و برینداربوونی ژمارەیەکی زیاتر، غەززە لە ژێر گەمارۆیەکی توونددایە و قەیرانێکی مرۆیی گەورەی مرۆیی سەری هەڵداوە و لە زۆربەی شوێنەکانی ئەم کەرتە ئاو، خۆراک و سووتەمەنی دەست ناکەوێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆبوونەوەی ئوردن دەیەوێت ڕێگایەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دۆخی غەززە بدۆزێتەوە. 

 

زانیاریی زیاتر: کۆبوونەوەکە بە هاوبەشیی نێوان نەتەوە یەکگرتووەکان، ئوردن و میسر ڕێکخراوە، هەر یەکە لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سەرۆکی دەسەڵاتدارێتیی فەلەستینی ئامادەی دەبن. 

 

بۆچی گرنگە: کۆبوونەوەکە دەتوانێت ڕێگەی گەیاندنی یارمەتیی مرۆیی خێرا بۆ خەڵکی غەززە بدۆزێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: